پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق له ماوه‌ی سێ ڕۆژا پاڵه‌وانێتیه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی یاریزانانی پارێزگه‌كانی عێراقی به‌ڕێوه بردوو دوایی كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانه به‌شداره‌كانی ئاسته ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان و بۆ ئاستی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ئه‌نه‌س سه‌رداری یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاری كه‌ربه‌لا ئه‌نجام دراو كێبڕكێی یاریزانانی به‌شدار بۆ پله‌كانی یه‌كه‌م دووه‌م بوو تا بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی عێراق كه به‌شداری ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كاندا .
ئه‌مه‌و دوایی یارییه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و بۆ ئاستی ته‌مه‌ن 10 ساڵ ئه‌نه‌سی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و بووه یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كاندا .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌شی ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ری تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ دیاری كردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بوو كه یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی كردبۆوه و خۆش به‌ختانه‌ش ئه‌نه‌سی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پیشان دانی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردوو توانی ببێته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه به‌شداری ده‌كه‌ن له پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كاندا .