پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تره‌نجی یانه‌ی خانزاد یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ته‌مه‌ن خوار 20 ساڵ ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی یاریزانان سه‌رئه‌نجام كوڕه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌حمه‌د جه‌زا توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان پاڵه‌وانێتی ڕێباز ناسڕی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق دێت و به هه‌ماهه‌نگی لقی هه‌ولێری یه‌كێتیه‌كه پاڵه‌وانێتی لاوان له هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی خانزاد به‌ڕێوه چوو كه خۆش به‌ختانه ئه‌حمه‌د جه‌زایی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ڕێبازی هاوپۆلیشی پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .