سەردێری هەواڵ

كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا كه‌مپێكی‌ نێو خۆی‌ كردۆته‌وه‌ ، له‌و كه‌مپه‌دا كه‌ ڕۆژانه‌ دوو یه‌كه‌ی‌ مه‌شقی‌ تێیدا ئه‌نجام ده‌درێت یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ به‌شداری‌ له‌ مه‌شقه‌كانی‌ ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و ستافی‌ مه‌شقی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ڕایان گه‌یاند كه‌ له‌ ئاستی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ڕازین و چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رچاویشیان لێده‌كه‌ن .

هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌كاریه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ گرنگی‌ پێده‌ده‌ن و تا واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌ مه‌شق ناوه‌ستن .

بڕیاره‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان له‌ ولاَتی‌ ئه‌رده‌ن و له‌ عه‌مانی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و ولاَته‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و سه‌ره‌تایی‌ مانگی‌ ئاینده‌ش هه‌ڵبژارده‌ به‌شداره‌كان بۆ به‌شداری‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌گه‌نه‌ ولاَتی‌ ئه‌رده‌ن و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق-یش شان به‌شانی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ كوێت و جه‌زائیر له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م یاری‌ ده‌كات .



PM:03:56:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌