پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی عێراق و بۆ یاری كاراتێ ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بوو ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتى عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ( ئینته‌ر ناشناڵ كاراتێ ) له شاری كرماشانی ولاَتی ئێران ده‌كات .
بڕیاره یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 21 تا 24 / 8 / 2019 به‌رده‌وام بێت و تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی-یش به پێكهاته‌ی ته‌واوی كوڕان و كچان به‌شدار ده‌بێت تێیدا .
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی و له‌لایه‌ن یه‌كێتی كاراتێی ئێران بانگێشتی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نێو ده‌وڵه‌تیه كراوین كه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتى عێراق به‌شداری ده‌كه‌ین و 32 كه‌س وه‌ك شاندی هه‌ڵبژيَردراو ده‌چینه نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه 9 كیژه یاریزان له ئاسته‌كانی ( تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و پێشكه‌وتوان ) ده‌بن و هه‌روه‌ك 18 یاریزان بۆ هه‌مان ئه‌و ئاستانه به‌شداری ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له پاش كۆبونه‌وه‌ی ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی به‌شی كاراتێی یانه‌كه‌مان بڕیارمان داوه كه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌و یاریزانانه‌ی تازه پێگه‌یشتوون و پێویستیان به ئه‌زموونی زیاتره به‌شداریان پێبكه‌ین تا ئاماده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراقیش بن .
دواجار ئه‌رسه‌لان مورادی ووتی ، ڕاهێنه‌ران به‌ختیار ئه‌حمه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیمی كاتا و شاخه‌وان ئه‌حمه‌د وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیمی كۆمیته سه‌رپه‌رشتی یاریزانان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك سوپاسی ته‌واوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وه سوپاسی یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی كرد بۆ هاوكاریه‌كانیان بۆ تیپه‌كه‌یان .