پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پای ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی یانه‌كه پێشكه‌شی زانكۆ و په‌یمانگه و فه‌رمانگه جیاوازه‌كانی ده‌كات ، زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی بڕوانامه‌یی ڕێزلێنانی زانكۆكه‌یانی به‌خشییه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه پێشوازی كرد له ڕه‌زا سه‌نگاوی نوێنه‌ری زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی ، له‌و میوانداریه‌دا كه سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماده‌یی بوون سه‌ره‌تا نوێنه‌ری زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی به ناوی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ و كارگێڕِی زانكۆكه‌یانه‌وه سوپاسی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد له پایی ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامانه‌ی یانه‌كه‌یان پێشكه‌شی زانكۆكه‌یانی ده‌كات هه‌روه‌ك دڵسۆزی و خزمه‌تی یانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاند به زانكۆ و په‌یمانگه و فه‌رمانگه جیاوازه‌كان كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌رگایی والاَیه بۆ خزمه‌ت به بواری وه‌رزش و چالاكییه جۆراو جۆره‌كان .
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پێزانینی بۆ ئه‌و سوپاس و گوزارییه‌ی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان بۆ خزمه‌ت به ڕه‌وتی وه‌رزش و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه داوایی هاوكاریان لێده‌كه‌ن ده‌رگایان والاَیه .
هه‌روه‌ك له كۆتایش بڕوانامه‌یی ڕێزلێنانی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی به‌خشرایه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .