پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1- په‌ڵپی یانه‌ی سۆران له‌سه‌ر یانه‌ی ئاڵا له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان ره‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وت یاریزانی لاوانی ئاڵا (محه‌ممه‌د ئازاد) ژماره (21) له یانه‌ی پێشووی مافی ده‌ستبه‌رداربوونی وه‌رگرتووه و هیچ یارییه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه، ئه‌مه‌یش به پێی رێنماییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان رێگه‌پێدراوه.
2- به هۆی رووداوه‌كانی یاری كۆتایی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و چۆمان و ته‌واو نه‌كردنی یارییه‌كه، بڕیاردرا به:
• ته‌واوكردنی یارییه‌كه به زیادكردنی پێنج خوله‌ك بۆ هه‌ر گێمێك، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه به یه‌كسانبوون كۆتایی هات، په‌نا ده‌برێته به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا.
• یارییه‌كه له رۆژی پێنجشه‌ممه 22/8/2019 له كاتژمێر 5:00 ـی ئێواره، له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه، به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
• یارییه‌كه به هه‌مان لیستی ناوی یاریزانان و ئه‌نجامی یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری، ته‌واو ده‌كرێت.
3- یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له رۆژی دووشه‌ممه 26/8/2019 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌نجام ده‌درێت.
4- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و راكیشانی تیروپشك بۆ پاڵه‌وانیه‌تی فێرگه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، له رۆژی یه‌كشه‌ممه 25/8/2019 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ده‌ستنیشانكردنی ته‌مه‌نی یاریزانان بۆ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان بۆ وه‌رزی 2019/2020 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• بۆ تیپه‌كانی لاوان، یاریزانانی له دایكبووی (2001) به‌سه‌ره‌وه ده‌توانێ یاری بكات، له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی له دایكبووی (2000) بۆ هه‌ر تیپێك.
• بۆ تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان، یاریزانانی له دایكبووی (2003) بۆ سه‌ره‌وه ده‌توانێ یاری بكات، له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی له دایكبووی (2002) بۆ هه‌ر تیپێك.
6- چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019/2020 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• خولی نایابی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه 17/10/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه به شێوازی خول به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
• خولی نایابی لاوانی كوردستان رۆژی هه‌ینی 18/10/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه به یه‌ك گرووپ به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 20/11/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه به یه‌ك گرووپ به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، چوار یانه بۆ ریزی یانه پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
• خولی نایابی فوتساڵی کچانی كوردستان رۆژی هه‌ینی 6/12/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه به یه‌ك گرووپ و به دوو قۆناغ به‌رێوه ده‌چێت، دوو یانه بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی کچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زێت.
7- كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری و راكێشانی تیروپشك بۆ خوله‌كانی (نایاب، پله‌یه‌ك، نایابی لاوان و نایابی فوتساڵی کچان) ـی كوردستان، له رۆژی شه‌ممه 31/8/2019 له كاتژمێر 11:00 به‌یانی له هۆڵی (هۆتێل كوارتز) له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ هه‌ر تیپێك (نایاب، پله‌یه‌ك، فوتساڵ و نایابی لاوان) ته‌نیا یه‌ك نوێنه‌ر ئاماده ده‌بێت، به مه‌رجێك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه بێت.
8- له یاری نێوان زانكۆی جیهان و ئارارات له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی وته‌ی ناشیرین و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی، له لایه‌ن یاریده‌ده‌ری پزیشكی یانه‌ی زانكۆی جیهان (فه‌لاح حه‌سه‌ن)، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
9- به هۆی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یاری نێوان ئاڵا و سۆران له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، كه نه‌خشه‌سازی و هێلكاری یاریگه وه‌ك پێویست نه‌بووه، بڕیاردرا به راگرتنی ناوبژیوانان (محه‌ممه‌د عه‌بدولره‌زاق، سه‌فین قادر، سۆران كاوه و محه‌ممه‌د فه‌یسه‌ڵ) بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته.
10- له یاری نێوان سۆلاڤ و ئاشتی له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی ره‌وشتی ناوه‌رزشی و فرێدانی پێڵاو بۆ ناوبژیوانان، له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی سۆلاڤ (ئیدریس عاسی) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، واته له وه‌رزی 2019/2020 له یاری كردن بێبه‌ش ده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
11- له یاری نێوان ئاشتی و جیهان له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی رووداوه‌كانی یارییه‌كه و لێكدان و شه‌ڕ له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه، بڕیاردرا به:
• راگرتنی هه‌ردوو یاریزان (عه‌لی ره‌فعه‌ت) له یانه‌ی جیهان ژماره (2) و (مشتاق عه‌بدوڵڵا) له یانه‌ی ئاشتی ژماره (8) بۆ دوو یاری و، غه‌رامه‌كردنی هه‌ریه‌كێكیان به بڕی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• بڕیاردرا به راگرتنی (ماكوان سه‌عید) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئاشتی بۆ دوو یاری، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت و، غه‌رامه‌كردنی به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
12- له یاری نێوان خاك و پیشه‌سازی له خولی پله‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی لادان له یاساكانی تۆپی پێی به نه‌بوونی پارێزه‌ری قاچ (واقیه) له لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی پیشه‌سازی و به‌رێوه‌نه‌چوونی یارییه‌كه، بڕیاردرا به هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه به (3-0) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاك.
13- له یاری نێوان بابه‌گوڕگوڕ و هێرش له خولی پله‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، به هۆی هێرشكردن و جنێودان به ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له لایه‌ن (شوان خدر) راهێنه‌ری یانه‌ی هێرش، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یه‌ك یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
14- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی چالاكی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ هه‌موو تیپه‌كان پێویسته لۆگۆی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر قۆڵی راستی درێسی یاریزانان به روونی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه ناوبژیوانان ته‌نیا پێنج خوله‌ك ده‌وه‌ستن و یاساكانی تۆپی پێی جێبه‌جی ده‌كرێت، هه‌ر یاریزانێكیش لۆگۆی یه‌كێتییه‌كه‌مانی له‌سه‌ر درێس نه‌بێت مافی یارییكردنی نابێت.
15- به هۆی كه‌مته‌رخه‌می یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به ئاماده‌نه‌كردنی یاریگه و هێلكاری یاریگه، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار، پێویسته بۆ یارییه‌كانی داهاتوو یاریگه به شێوه‌یه‌كی جوان گونجاو ئاماده بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سزاكان توندتر ده‌بن.
16- بڕیاردرا به گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌ی ده‌روازه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان، ئه‌مه‌یش به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و ئاماده‌نه‌كردنی یاریگه به تایبه‌ت ژووی جلگۆڕینی یاریزانان و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری.