ئالان سه‌لام یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیی و چالاكییه‌كانی خۆیدا لقی سلێمانی یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یكێتی تێنسی سلێمانی و ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی پێنجوێن پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی له شاری پێنجوین كرده‌وه ، پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاندوو تێیداو دوایی كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانه به‌شدار بووه‌كان سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو یاریزان ئالان سه‌لام له یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕۆژین ئه‌كره‌م له یانه‌ی سلێمانی بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه مانه‌وه كه تێیداو له‌و یاریه‌دا ڕۆژینی یاریزانی یانه‌ی سلێمانی توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه ، هه‌روه‌ك ئالان سه‌لام له یانه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .