واده‌ی‌ ته‌واوكاری‌ یاری‌ كۆتایی‌ دیاری‌ كرا

دیمه‌نێك له‌ یاری‌ كۆتایی‌ - فۆتۆ : بڕیار عه‌باس

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا به‌ ئه‌نجام دانی‌ ته‌واوكاری‌ یاری‌ كۆتایی‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ فوتساڵی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان .

بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 22 / 8 / 2019 و له‌ شاری‌ كۆیه‌ ته‌واوكاری‌ یاری‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ له‌ نێوان كچانی‌ یانه‌ی‌ سیروانی‌ نوێ‌ و چۆمان ئه‌نجام بدرێت كه‌ هه‌ردوو تیم به‌ 4 گۆڵ یه‌كسان بوون ، ئه‌مه‌و بڕیاره‌ پێنج خوله‌ك كاتی‌ زیاتكراو بخرێته‌ سه‌ر كاتی‌ یاسایی‌ یارییه‌كه‌ و دواتر به‌ لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كۆتایی‌ به‌ یارییه‌كه‌ بهێنرێت و جامی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ تیپی‌ براوه‌ بدرێت .


PM:05:52:17/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2947 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌