پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌رده‌وامه و له كێبڕی به‌رده‌وامی یاریزانانی كوڕان و كچانی هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تا ئێستا توانیویه‌تی حه‌وت میدالیا كۆبكاته‌وه .
له نێو یاریگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كدا خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یارییه جۆراو جۆره‌كان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا به‌شداری كردووه و له ئێستاشدا حه‌وت میدالیایی جۆراو جۆری به‌ده‌ست هێناوه كه دوو میدالیا ئاڵتون له یاریه‌كانی بازی زانا و یه‌ك بازی كوڕان و سێ میدالیایی زیوو له یاریه‌كانی 400 م به‌ربه‌ست كچان ، بازی زانا كوڕان ، هه‌ڵدانی ڕم كوڕان و هه‌روه‌ك دوو میدالیایی برۆنزیش له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست هاتووه له یاریه‌كانی 400 م به‌ربه‌ست كوڕان و 200 م كچان .
شه‌مام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه تا به‌رواری 18 ئابی 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت و كێبڕكێی یارییه جۆراو جۆره‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت .