سەردێری هەواڵ

ڤیدیۆ- به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ شكست ده‌ستی‌ به‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كرد



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام شكستی‌ هێنا .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیدا له‌ وه‌رزه‌ی‌ نوێی خولی‌ ئیسپانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاریگای‌ سان مامێس بووه‌ میوانی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو ویارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێكی‌ بێ وه‌ڵام له‌ سودی‌ خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات . 

تاكه‌ گۆڵی‌ بیلباو له‌ خوله‌كی‌ 88 ئه‌دۆرێز به‌ لێدانێكی‌ زۆر جوان تۆماری‌ كرد . 

به‌مشێوه‌یه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌شكیست ده‌ستی‌ به‌یارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ كرد و  له‌ برامبه‌ردا بیلباو یه‌كه‌م سێ خاڵی‌ به‌ده‌ستهێنا .



PM:05:21:17/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 3074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌