‌راهێنانانێک بۆ رزگاربوون لە ئازاری پشت بە ماوەی یەک خولەک

 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ئازاری پشت یەکێکە لەو ئازارە ناڕەحەتانەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن، بەتایبەت لە رۆژگاری ئە مڕۆماندا کە بەهۆی قورس بوونی شێوازی ژیانەوە خەڵکی زۆر بە کەمی بواریان هەیە بۆ پشوودان و حەوانەوەی جەستەیان.

زۆربەمان بەهۆی کارەکەمانەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەسەر مێزیك یان لەبەردەم کۆمپیوتەرێک دادەنیشین و بەمشێوەیە زیان بە پشتمان دەگەیەنین.

چۆنێتی ئەنجامدانی راهێنانەکە:

سەرەتا پارچەیەک قوماش یان پارچەیەک فەرش لەبەردەم دیوارێکدا دابخە، پاشان رابکشێ و قاچت بە دیوارەکەدا بەرزبکەرەوە بۆ سەرەوە، دواتر سەرینێک یان گۆشەیەک بخەرە ژێر بەشی خوارەوەی پشتت.

بەم شێوەیە بۆ ماوەی یەک خولەک بمێنەرەوە. گەر ئەم راهێنانە زوو زوو ئەنجام بدەیت، ئەوا کاریگەری بەرچاو بەدی دەکەیت لە کەمبوونەوەی ئازاری پشت و پشوودان بە ماسولکەکانی پشتت.



PM:05:16:17/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 4606 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌