هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌كانی كوڕان و كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌كه‌ی به‌هێز له ولاَتی لوبنان ته‌واوی ئاماده‌كاریه‌كانی كرد بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .
ئه‌مه‌و له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه و بۆ ئاستی كچان سێ كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بریتین له كیژه یاریزانان ( كوردستان به‌مۆ ، هۆنیا ڕه‌ه‌فعه‌ت و به‌هار ئه‌حمه‌د ) به‌شداری له كێبڕكێكانی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌كه‌ن و هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( زه‌رده‌شت ڕه‌فیق و شه‌مام سه‌مه‌د ) یش وه‌ك ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تێیدا به‌شدارن .
ئه‌مه‌و یاریگه‌ی مه‌دره‌سه‌ی جمهوری له به‌یروتی پایته‌خت میوانداری له یاریه‌كانی سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوایی ئاسیا ده‌كات و هه‌روه‌ك نۆ هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شدارن كه یاریه‌كانی له به‌رواری 15 تا 18 / 8 / 2019 به‌رده‌وام ده‌بێت و له ئێستاشدا كێبڕكێی یارییه جۆراو جۆره‌كان به‌هێزن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامه‌كان.