پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێش بڕكێكان له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق - لیژنه‌ی ئافره‌تانی ئه‌و یه‌كێتیه بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی خولی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق ، لیژنه‌كه به نوسراوی فه‌رمی ئاگاداری یانه‌كانی عێراقی كردووه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی خوله‌كه و هه‌روه‌ك چه‌ندین ڕێمانیشی له‌و باریه‌وه ئاشكرا كردووه .
ئه‌مه‌و له بڕیاری لیژنه‌ی ئافره‌تانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێڕاقی هاتووه كه ده‌بێت هه‌رتیپێك كه به‌شداری ده‌كات تا به‌رواری 19 / 8 / 2019 به نوسراوی فه‌رمی یه‌كێتیه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك كشوفاتی یاریزانان له 12 تا 18 یاریزان هاوپێچ له‌گه‌ڵ نوسراوی به‌شدار بوون .
ئه‌مه‌و بڕیاره له خولی وه‌رزی نوێ كه بۆ ساڵی 2019 - 2020 هه‌رتیپێك بۆی هه‌یه به یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر بكات ئه‌وه‌ش به مه‌رجی بوونی ده‌ست به‌ردار بوونی ئه‌و یاریزانه له یانه‌ی ولاَته‌كه‌ی خۆی و ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتیه‌كه‌ی .
هه‌ر یاریزانێك پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق كردبێت له یارییه جۆراو جۆره‌كان ناتوانێت له‌م خوله به‌شداری بكات.
مه‌به‌ست له‌م خوله ده‌رخستنی توانا و به‌هره نوێكانی تۆپی پێی كچانی عێراقه و ده‌ست نیشان كردنی یاریزانان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده ئاسته جیا جیاكانی تۆپی پێی كچانی عێراق ده‌بێت .
هه‌روه‌ك هاتووه كه له به‌رواری 18 / 8 / 2019 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و ئه‌نجام دانی تیروپشكی خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و له پاش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش ناوی یانه‌كان و واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .