پێشمهرگه سپۆرت -
ڤینیسۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیلەوە بانگهێشتی دوو یاری دۆستانەی داهاتووی هەڵبژاردەكەی كراوە .
رۆژنامەی ئاسی نزیك لە یانەی شاهانە جەختدەكاتەوە كە سبەینێ تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل لیستی یاریزانەكانی بۆ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی پیرۆ وكۆڵۆمبیا ئاشكرا دەكات و بەدڵنیایی ناوی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ریاڵ مەدرید لە لیستەكەدایە .
جێگەی ئاماژەیە هەڵبژاردەی بەرازیل لە مانگی نۆ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر پیرۆ وكۆڵۆمبیا ئەنجام دەدات