تهندروستی -
ڤیتامین B1 لەکۆمەڵەی ئەو ڤیتامیانەن کە لە ئاودا دەتوێنەوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە فەرمانی خانەکان و ووزە دەبەخشن بە لەش.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بی وەن لە لەشدا:
1- کەمبوونی ئۆکسجینی لەش یان خێرا دابەزینی کێشی لەش.
2- نەمانی ئارەزووی خواردن.
3- هەوکردنی ڕێخۆڵەکان.
4- توشبوون بە کێشەکانی سیستەمی بەرگری بۆ نمونە سکچوون.
5-ناتەواوی لە سیستەمی دەمارەخانەکان.
6-هەوکردنی دەمارەکان.
7- مــاندوو بوون و لێتێکچوون.
8-خەمۆکی و کاریگەری لەسەر دڵیش دروست دەکات وەک گەورەبوونی دڵ.
9-کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی نەخۆشیەک پێی دەڵێن بێری بێری(Beriberi)، ئەویش دوو جۆری هەیە تەڕ و ووشک، کە بێری بێری تەر کار دەکاتە سەر کۆئەندامی سوڕی خوێن و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی سستی دڵ.
سەرچاوەکانی دەست کەوتنی ڤیتامین B1:
ــ گوڵەبەڕۆژە.
ــ پاقڵە.
ــ بڕۆکلی.
ــ گۆشت و شیر.
ــ گەنمە شامی و قهڕنابیت.
ــ هێلکە و پەتاتە.
ــ ماسی و باوی.