ته‌ندروستی -
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌ی مرۆڤدا كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری به‌سه‌ر ته‌ندروستیدا دێت له‌وانه‌ش هه‌وكردنی پێست و چاو و گه‌ده و ئه‌گه‌ری توشبوونی مرۆڤ به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات.
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌دا 7 نیشانه به‌م بابه‌ته ئاگادارت ده‌كاته‌وه:
1-قه‌بزی:
كاتێك قۆڵۆن نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست پاشه‌ڕۆ زیادده‌كانی گه‌ده بكاته ده‌ره‌وه ئه‌وه ژه‌هر له دیواری قۆڵۆندا كۆده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توشی ئاوسانی سك و قه‌بزی ده‌بێت.
2-بۆنی ناخۆشی ده‌م:
ئه‌گه‌ر به شۆردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانت بۆنی ده‌مت كه‌م نابێته‌وه ئه‌وه مانای وایه ژه‌هر له گه‌ده‌تدا كۆبۆته‌وه.
3- ئازاری ماسولكه‌كان:
به‌رده‌وام به‌كارهێنانی مادده خۆراكیه نادروسته‌كان و به‌كارهێنانی پاككه‌ره‌وه‌كانی ناوماڵ و كه‌ره‌سته جوانكاریه زیان به‌خشه‌كان كار له ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌شت ده‌كات و ڕه‌ق بوون و ئازاری ماسولكه‌كان یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه.
4-زیادبوونی كێش:
خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و وه‌رزش نه‌كردن ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌دا و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی كێشی زیادده ده‌رده‌كه‌وێت.
5-ماندوێتی به‌رده‌وام:
بێ ئه‌وه‌ی كار بكه‌یت هه‌ست به ماندوێتی به‌رده‌وام ده‌كه‌یت؟ ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له گه‌ده‌تدا.
6- كێشه‌ی پێست:
پێست یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته كه كاری كردنه ده‌ره‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ زیان به‌خشه‌كانه، ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زیاتر له ئاستی سروشتی و سووربوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێست ئاماژه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له‌ناو جه‌سته‌تدا.
7-بێ مه‌زاجی:
به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له جه‌سته‌تدا كه له‌ڕێی خۆراكی ناته‌ندروست و ژیان له ژینگه‌یه‌كی پیسدا واده‌كات به‌رده‌وام بێ مه‌زاج بیت و هه‌ست به خه‌مۆكی بكه‌یت.