پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و له هه‌فته‌ی حه‌وته‌می یارییه‌كان تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ڕزگاری .
له‌و یاریه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه‌كانی ( 8 و 57 و 90 ) له ڕێگه‌ی یاریزانان ( محه‌مه‌د جه‌مال ، كۆمار حه‌سه‌ن و ئاكام خدر ) تۆمار كران .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به كۆی 16 خاڵ توانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمێنێته‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :