پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ولاَتی به‌ریتانیا و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی بۆ یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی لیڤه‌ر پوڵ به‌ده‌ستی هێنا عه‌لی ڕه‌شیدی ڕاهێنه‌ر و یاریزانی ڕابردووی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وه‌ك كابتنی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی لیڤه‌ر پوڵ ده‌ست نیشان كرا .
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی لیڤه‌ر پوڵ به‌ڕێوه چوو كه تێیدا بڕیار درا عه‌لی ڕه‌شید وه‌ك كابتنی یانه‌كه بۆ ساڵی 2019 - 2020 دیاری بكرێت .
ئه‌و بڕیاره له به‌رواری 6 / 8 / 2019 و به نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی عه‌لی ڕه‌شیدی یاریزانی یانه‌كه كراوه كه بووه مێژوویه‌كی وه‌رزشی پرشنگدار له ژیانی وه‌رزشی دا .
ئه‌مه‌و له پۆستێكدا عه‌لی ڕه‌شید له فه‌یس بووكی تایبه‌تی خۆی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی .
سوپاس بۆخوای گەورە و میهرەبان
بە کابتنی یانەی شەترەنجی لیڤەڕپوڵ دەست نیشان کرام.
لە کوبونەوەی سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنی یانەی شەترەنجی لیڤەڕپوڵ.دا ڕۆژی سیشەمە بەرواری ٦/٨/٢٠١٩. بە کوی دەنگ بریار درا بە دەست نیشانکردنی براتان بە کابتنی یانەی شەترەنجی لیڤەڕپوڵ بۆ سالی ٢٠١٩-٢٠٢٠
ئەمەش مێژویکە بۆ بەندە و کورد و کوردستان.
دوبارە سوپاس بۆ خوای گەورە و میهرەبان.