پێشمه‌رگه سپۆرت -
ولاَتی ئه‌رده‌ن میوانداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان ده‌كات و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ناوی هه‌ڵبژارده‌كانی ڕاگه‌یاند و هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه سیانزه هه‌ڵبژارده به‌شداره بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 4 تا 14 مانگی داهاتوو له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق-یش كه به‌شداره له پاش ڕاكێشانی تیروپشك كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كان شان به شانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی جه‌زائیر و كوێت .
ئه‌مه‌و له خشته‌ی یاریه‌كان ناوی هه‌ڵبژارده و كۆمه‌ڵه‌كان دیاری كراوه به‌م شێوه‌یه :