پێكهاته‌ی پێشمه‌رگه به‌هێزتر ده‌بێت
پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ وه‌رزێكی نوێی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ست پێكردوو گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ر و 12 یاریزانی واژۆ كرد.
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یانه به‌هێزه‌كه‌ی خولی باله‌ی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت و سالاَنه كێبڕێكی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان ده‌كات ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی خوله‌كه ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه بڕیاری دا كه پێكهاته‌یه‌كی نوێی به‌هێز بنیات بنێت و سه‌ره‌تاش متمانه‌ی به‌خشیه‌وه به دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی وه‌ك ڕاهێنه‌ری تیپ و كابتن عه‌لی ته‌ها وه‌ك كابتنی تیپه‌كه بۆ وه‌رزی نوێ ، ئه‌مه‌و پێكهاته‌ی تیپه‌كه گۆڕانكاری تێیدا كرا‌و چه‌ندین یاریزانی دیكه بۆ به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه بانگێشت كران و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژۆ كرا .
پاش ئه‌نجام دانی گرێبه‌سته‌كانیش به فه‌رمی یانه‌كه له نێو هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی دا و به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و سكرتێری یانه یاریزانانی به درێسی ژماره هه‌ژده ناساند به هانده‌ران و بینه‌ران .
له‌م وه‌رزه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( دیاری ئه‌سعه‌د تۆفیق ، حسێن نه‌میر شامل ، محه‌مه‌د سه‌لیم ئه‌حمه‌د ، ئه‌یمه‌ن عه‌لی موسلیم ، باوه‌ڕ عادل سابڕ ، نه‌هرۆ عه‌دنان زه‌یدان ، ڕابه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی ، عومه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ، سه‌یف موخیف ، ئوسامه موخیف سابر ، عه‌باس ڕیاز عه‌بدولاَ ) گرێبه‌تسیان له‌گه‌ڵ كرا و به پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی به‌هێز یانه‌كه به‌شداری له كێبڕكێكانی خولی باله‌ی عێراق ده‌كاته‌وه .
سه‌باره‌ت به پێكهێنانه‌وه‌ی تیپی باله و ده‌ست نیشان كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و كابتنی تیپه‌كه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێك له تیپه دیاره‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیپی باله‌یه‌و دڵسۆزی و وه‌فایی یاریزانه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان وای لێكردوین ببینه یه‌ك خێزان و یه‌ك ده‌ست هه‌وڵی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه بین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام ، سه‌باره‌ت به دیاری كردنه‌وه‌ی دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی به گیانێكی دڵسۆزی و لێبورده‌ییه‌وه كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت و هه‌ربۆیه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه متمانه‌ی دایه‌وه كه وه‌ك ئه‌ندامی یانه‌كه كاره‌كانی به دڵسۆزی ڕاده‌په‌ڕێنێت .
دواجار به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه خواست و پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه .
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كان بۆ وه‌رزی نوێ دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق دا و سوپاسی یانه‌كه‌ی كرد كه متمانه‌ی به دكتۆر سه‌لاَح و كابتن عه‌لی و یاریزانان به‌خشی و به‌ڵێنی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامیان دا له خولی ئه‌م وه‌رزه‌دا .
هه‌روه‌ك عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌كه‌مان له وه‌رزی نوێ‌دا پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌و بۆ ئه‌نجامه‌كان ده‌جه‌نگین و تا ئێستاش گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانانه واژۆ كراوه كه ناوه‌كانیان ئاماژه‌ی پێدراوه و هه‌رسێ یاریزان ( ئوسامه مونیف و عه‌باس ڕیاز و باوه‌ڕ عادل-یش) له یانه‌كانی شوڕته و جه‌یش و هه‌ولێره‌وه وه‌ك یاریزانی نوێ پێكهاته‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به یاریزانی پیشه‌گه‌ر عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌ند یاریزانێكیان دیاری كردووه و باشترینیان ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداری له خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا .