پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق لیژنه‌ی ڕاهێنه‌رانی یه‌كێتیه‌كه و به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی خولی پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌رانی باله له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه چوو .
له‌و خوله‌دا كه 30 كه‌س به‌شداری كرد وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی له‌لایه‌ن وانه‌بێژانی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه وترانه‌وه و به‌شداران به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی له وانه‌كان به‌شداریان كرد .
ئه‌مه و له دوا ڕۆژی وانه تیۆری یه‌كانی خوله‌كه به‌شداران به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌ی خوله‌كه كردوو هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌به‌شداران درا .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه‌ش جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، لیژنه‌ی ڕاهێنه‌ران له یه‌كێتی باله‌ی عێراق به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك هێنا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه خولی باله‌ی ڕاهێنه‌رانی له ماوه‌ی سێ ڕۆژ ئه‌نجام دا .
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی سوپاسی هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان سلێمانی و یانه‌ی سلێمانی و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان ( د.ئالان سه‌لاَح و م نه‌هرۆ حه‌مه عه‌زیز و ڕائد ئه‌حمه‌د و میران محه‌مه‌د ) ی كرد كه بۆ سه‌ركه‌وتنی خوله‌كه هاوكاربوون .
دواجار جه‌مال ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان گرنگی به پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌ران ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت یاری باله هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بڕوات .