پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی به یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه هات و تێیداو دوایی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كانی باله‌ی كچانی قه‌ره‌قوش له ده‌ربه‌ندیخان و ئافرۆده‌یت له كۆیه یانه‌كانی قه‌ره‌قوش و ئافرۆده‌یت توانیان بگه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه و هه‌روه‌ك تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كۆیه و ده‌ربه‌ندیخانیش یاری بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كه‌ن .
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كچانی قه‌ره‌قوش به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی ده‌ربه‌ندیخانیان برده‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاری دا و به یاریه‌كی به‌هێز كچانی ئافرۆده‌یت به ئه‌نجامی 3-1 گێم له كچانی كۆیه یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 6 / 8 / 2019 یه‌كه‌م یاری بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی له نێوان كچانی یانه‌كانی كۆیه و ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام بدرێت و كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ش یاری كۆتایی خوله‌كه له نێوان كچانی ئافرۆده‌یت و قه‌ره‌قوش به‌ڕێوه ده‌چێت .