پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی خونچه‌كانی تۆپی سه‌رمێزی یانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی شاری سلێمانی به‌ده‌ست هێنا ، جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشممه‌رگه شاكۆ شۆڕشی پاڵه‌وانی خه‌لاَت كرد .
له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له شاكۆ شۆڕشی یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی خونچه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری .
له‌و میوانداریه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له شاكۆ شۆڕش كرد كه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی له كۆی 19 یاریزان به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست و پاڵپشتی یانه‌شی بۆ دووپات كردنه‌وه .
ئه‌مه‌و خه‌لاَتی یاریزانی ناوبراوی كردوو به وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ شاكۆی پاڵه‌وان كۆتایی به میوانداریه‌كه هات .