پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یاری خۆی له خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و توانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 / 8 / 2019 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو كچانی پێشمه‌رگه میوانداریان له كچانی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی بردنه‌وه به ئه‌نجامی 3-1 گێم به‌ده‌ست بهێنێت .