گه‌شتێكی هاوینه بۆ فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پشودان به فێرخوازانی به‌شداری فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر چاودێری یانه‌كه‌دا گه‌شتێكی هاوینه‌ی بۆ فێرگه‌ی مندالاَن ڕێك خست .
له‌و گه‌شته‌دا مندالاَنی فێرگه‌كه به‌شداریان له چالاكییه وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كاندا كردوو كاتێكی خۆشیان له كه‌شێكی گونجاو‌دا به‌سه‌ر برد.
سه‌باره‌ت به‌و گه‌شته‌شیان كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، گه‌شتی هاوینه‌ی فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری بوو له كه‌شی مه‌شقه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی سه‌یرانێكی هاوینه بۆ یاریزانانی فێرگه‌كه‌مان .
كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا توانیویانه یاریزانان دڵخۆشبكه‌ن و به‌شداریان له چالاكییه وه‌رزشی و هونه‌رییه‌كان پێكردوون .