پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق لیژنه‌ی ڕاهێنه‌رانی یه‌كێتیه‌كه و به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی خولی پێگه‌یاندنی ڕاهێنه‌رانی باله له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكرد .
له‌و خوله‌دا كه 30 كه‌س به‌شداری كردووه وانه‌كانی به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی له‌لایه‌ن وانه‌بێژانی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه ده‌وترێنه‌وه و بڕیاره له ماوه‌ی دوو ڕۆژ ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه به به‌شداران بدرێت .