پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی و له چوارچێوه‌ی خولی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی بژارده پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له دوو قۆناغی یاریه‌كان و به بێ شكست شه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی نوسییه‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می و جامی خوله‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه .
له دوا یاری خوله‌كه كه له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌قلاَوه به‌ڕێوه چوو ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بونه میوانی كوڕانی شه‌قلاَوه و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان بردنه‌وه به ئه‌نجامی 3-1 گێم به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش بۆ نۆیه‌مین جار له مێژووی خۆیاندا نازناوی خوله‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و پله‌ی دووه‌می خوله‌كه بۆ یانه‌ی شه‌قلاَوه بوو هه‌روه‌ك پله‌ی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یانه‌كانی شۆڕیجه‌ی كه‌ركوك و نیشتیمانی شاری هه‌ولێر بوو .