پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی باله‌ی یانه بژارده‌كانی كوردستان بۆ ئاستی كوڕان ، یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له نامه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و تیپی باله‌ی یانه‌كه ده‌كات .
ده‌قی پیرۆزبایی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی
به ناوی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی یه‌وه پڕ به دڵ پیرۆزبایی له تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان و پیرۆزبێت له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و یاریزانان و پزیشكی تیپه‌كه و هه‌روه‌ها پیرۆزبێت له هانده‌ره دڵسۆزه‌كانی تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه .
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن - دووباره پیرۆزه
جه‌مال حاجی ڕه‌شید - سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی 3 - 8 - 2019