پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی گۆیژه له ژێر چاودێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان لقی سلێمانی پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی بۆ ئاسته‌كانی كچان و كوڕان خونچه‌كان ده‌ست پێكردوو پاش به‌شداری یاریزانانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئاشتی و نه‌ورۆز و هۆڵی تایبه‌ت و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی ) دواجار و بۆ ئاستی خونچه‌كانی كوڕان شاكۆ شۆڕشی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته كۆتا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ئه‌مه‌و له دوا یاری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و بۆ ئاستی خونچه‌كانی كوڕان شاكۆ شۆڕش به یاریه‌كی ماراسۆنی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی ئیلۆن كارزانی یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز بۆوه و توانی به ئه‌نجامی 3-2 گێم یاریه‌كه‌ی لێبباته‌وه .
له گێمه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م دا شاكۆ شۆڕش به ئه‌نجامه‌كانی 11 - 9 و 11 - 8 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو هه‌روه‌ك ئیلۆن كارزان گێمه‌كانی سێهه‌م و چواره‌می به خاڵه‌كانی 11 - 5 و 11 - 4 له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا .
هه‌روه‌ك له گێمی پێنجه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا دووباره شاكۆ شۆڕش توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 11-8 براوه بوو ، به‌و ئه‌نجامه‌ش شاكۆی یاریزانی خونچه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
شایه‌نی باسه له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كراوه‌ی یاریزانانی یانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی شاری سلێمانی و بۆ ئاستی خونچه‌كان 19 یاریزان به‌شداری كردبوو .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان ڕۆژ له دوایی ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و ئاستی یاریزانه‌كانمان به‌ره‌و پێش ده‌چن ، هه‌روه‌ك هه‌ردی ئاماژه‌ی پێدا كه به‌رده‌وام ده‌بن و له مه‌شقه‌كان ناوه‌ستن و ده‌یانه‌وێت نازناوه‌كانی كوردستان و عێراق به‌ده‌ست بهێنن ، دواجار ڕاهێنه‌ری ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌ی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشتی تیپه‌كه‌یان ده‌كه‌ن .