پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی دا ، تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له كچانی خاڵس كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز كچه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه له كۆی چوار یاری توانی دوو سه‌ركه‌وتن و 6 خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌ر له درێژه‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه تیپی باله‌ی كچانی ئافرۆده‌یتی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر كچانی ئه‌كاد براوه بوو دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گێم یاریه‌كه‌یان به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و قه‌ره‌قوشی پاڵه‌وانی وه‌رزشی ڕابردووی خوله‌كه‌ش توانی به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌كلایه‌نه له كچانی سلێمانی بباته‌وه .
له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمان-یش سێ یاری ئه‌نجام دراو تێیداو ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 3-0 گێم له كچانی ئه‌مانه‌ی برده‌وه و هه‌روه‌ك شه‌باب له سۆلاڤی برده‌وه به ئه‌نجامی 3-2 گێم و دووباره تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سۆلاڤ به یه‌ك گه‌یشتن و كچانی ده‌ربه‌ندیخان به 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد و گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا كچانی كۆیه گه‌یشتونه‌ته یاریه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق .