پێشمه‌رگه سپۆرت -
له په‌ڕاوێزی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق كه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق خولی ڕاهێنه‌رانی یاریه‌كه ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی 4 تا 6 ی / 8 / 2019 خوله‌كه به‌ڕِێوه بچێت و وانه تیۆرییه‌كانی خوله‌كه‌ش له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان و له كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و پاش نیوه‌ڕۆان وانه پراكتیكێكانی خوله‌كه ده‌وترێنه‌وه و هه‌روه‌ك هه‌ربه‌ڕِێزێك له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ خوازیاره به‌شداری بكات ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی 07701585362 مامۆستا جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی یاخود 07701486442 مامۆستا ئالان.