پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان له نێو هۆڵی یانه‌ی شه‌قلاَوه ئه‌نجام دا‌و توانی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له تیپی باله‌ی یانه‌ی نیشتیمان به‌رێته‌وه .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران پاش ئه‌وه‌ی له هه‌رسێ گێمی یاریه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 15 خاڵ .
ئه‌مه‌و یانه‌ی شه‌قلاَوه‌ی میوانداری قۆناغی دووه‌م به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی شۆڕیجه‌یان برده‌وه .