دیمه‌نێك له یاری كچانی پێشمه‌رگه و قه‌ره‌قوش
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی هه‌ینی 2 / 8 / 2019 پێنج یاری دیكه‌ی خوله‌كه به‌ڕێوه چوو ، له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌كاد به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی خاڵس یان برده‌وه و هه‌روه‌ك كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر كچانی قه‌ره‌قوشی خاوه‌ن نازناوی پارساڵ توشی شكست هاتن .
له هۆڵی یانه‌ی سلێمانی تیپی باله‌ی یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداد له هاوشاره‌كه‌ی شه‌بابی برده‌وه به ئه‌نجامی 3-2 گێم و هه‌روه‌ك كۆیه و ده‌ربه‌ندیخانیش له یاریه‌كی ماراسۆنی دا و به سێ گێم به‌رامبه‌ر به دوو گێم یاریه‌كه‌یان به كۆتاهات و كۆیه توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و ئافرۆده‌یت به سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له كچانی سلێمانی یان برده‌وه .
یاریه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت و بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه 3 / 8 / 2019 پێنج یاری دیكه له خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه كچانی ئه‌و یانه‌یه میوانداری له كچانی خاڵس ده‌كه‌ن و یاریه‌كه‌شیان له كاتژمێر 11:00 ی سه‌ر له به‌یانی ده‌بێت .
كچانی ئافرۆده‌یت و ئه‌كادیش له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و سلێمانی و قه‌ره‌قوش - یش سێهه‌م یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له نێو هۆڵی یانه‌ی سلێمانی كچانی ده‌ربه‌ندیخان له كاتژمێر 2:00 میوانداری له كچانی ئه‌مانه‌ی به‌غداد ده‌كه‌ن و سۆلاڤ و شه‌بابیش دووه‌م یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن .