تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی زاخۆ سێ خاڵی گرنگی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌نگاوێك له لوتكه نزیك بۆوه ، ئه‌مه‌و له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیم به ئاستێكی به‌رز بینران و دوایی كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌م به بێ گۆڵ پلانه‌كانی سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕانكاری تێدا كرا‌و له گێمی دووه‌م دوایی هێرشه‌كانی یاریزانی پێشمه‌رگه و له خوله‌كی 58 لێدانێكی سزا بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌ژمار كرا‌و یاریزان داهات مه‌ولود سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و لێدانه‌ی جێ به جێ كردوو گۆڵی بردنه‌وه و تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و كۆی خاڵه‌كانی كرده 13 خاڵ و پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی وه‌رگرته‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی یاریه‌كانی سه‌رجه‌م تیپه‌كان و ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .