كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا




پَشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یاریه‌كانی‌ قۆناغی‌ دووه‌م و كۆتایی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ كوڕان له‌ شارۆچكه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كان دا دوو یاری‌ ئه‌نجام دران .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ شه‌قلاَوه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ یانه‌ی‌ نیشتیمان ببه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ك كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ -یش به‌ هه‌مان ئه‌نجام له‌ شۆڕیجه‌یان برده‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ شه‌قلاَوه‌ بۆ 9 خاڵ به‌رز بۆ وه‌ و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌-یش كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ كرده‌ 12 خاڵ.


PM:11:41:01/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 5703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌