پێشمه‌رگه سپۆرت -
ناوه‌ندی لاوانی وه‌رزشی گۆیژه له ژێر چاودێری یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان لقی سلێمانی پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی بۆ ئاسته‌كانی كچان و كوڕان خونچه‌كان ده‌ست پێكردوو پاش به‌شداری یاریزانانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئاشتی و نه‌ورۆز و هۆڵی تایبه‌ت و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی ) دواجار و بۆ ئاستی خونچه‌كانی كوڕان شاكۆ شۆڕشی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بگاته كۆتا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 3 / 8 / 2019 و له نێو هۆڵی ( فایه‌ق قه‌ساب ) ی تایبه‌تی یانه‌ی سلێمانی یاری كۆتایی ئه‌نجام بدرێت .