تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان درێژه‌ی ده‌بێت و بڕیاره كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 2 / 8 / 2019 و به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری یاریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌م ئه‌نجام بدرێن .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات و ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌و یارییه كراوه .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دا بووه و مه‌شقه‌كانمان بۆ ئه‌نجامه تابتوانین ئه‌نجامی یاریه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان یه‌كلابكه‌ینه‌وه .
ته‌واوی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه :