پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی كه تێدا 32 یاریزان به‌شداری كرد ، ئالان سه‌لامی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی بگاته یاری كۆتایی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌نته‌ری گه‌نجانی به‌كره‌جۆ ئه‌نجام دران و دوایی پیشان دانی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ئالان سه‌لامی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی كه بڕیاره له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 3/ 8 / 2019 ئه‌و یارییه به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شی ئالان سه‌لامی ڕاهێنه‌ر و یاریزانی تیپی تێنسی سه‌ر زه‌وی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م یارییانه سودی زۆره بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانی نوێ و كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه به گرنگ ده‌زانین تا نه‌وه‌ی نوێ له یاریگه‌كان ببینرێن ، سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستی هێناوه ئالان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ته‌واوی ئاماده‌كاری ده‌كات و خۆی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت تا بتوانن ئه‌نجامی به‌ر چاو بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن .