پێشمه‌رگه سپۆرت -
بە پێی رێنماییەکانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه دران:
1- له یاری نێوان کۆیە و ڕانیە له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی شەڕ کردن و گرفت لەنێوان دوو یاریزان بەناوی (لازۆ عەلی) ژمارە 11 لە یانەی ڕانیە و (دارڤان ئەسکەندەر ) ژمارە 8 لە یانەی کۆیە، بڕیاردرا به:
• راگرتنی هەردوو یاریزان بۆ یەك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی هەریەکیان به بڕی 150000 سەد و پەنجا هه‌زار دینار.
2- له یاری نێوان دەروازە و سۆلاف له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی ده‌ركردن و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن راهێنه‌ری لاوانی یانه سۆلاف (عەلی یەحیا قاسم) بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ دوو یاری، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده بێت.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- له یاری نێوان ئاشتی و چەمچەماڵ له خولی پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، به هۆی جنێودان و ووتنی وتەی ناشیرین و دوور لە گیانی وەرزشی، له لایه‌ن یاریزانی یانه‌ی چەمچەماڵ (شێرکۆ ئەحمەد) ژماره 11، بڕیاردرا به:
• راگرتنی ناوبراو بۆ یەك یاری.
• غه‌رامه‌كردنی ناوبراو به بڕی 150000 سەد و پەنجا هه‌زار دینار.