دیمه‌نێك له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و سكرتێری یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و نوێنه‌ری یانزه یانه‌ی كوردستان و عێراق كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له نێو هۆڵی هۆتێل په‌رێژ له شاری سلێمانی ئه‌نجام درا .
ئه‌مه‌و دوایی خوێندنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه بۆ به‌ڕِێوه چوونی یاریه‌كان ، یانزه یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كران و بڕیار درا یاریه‌كانی له كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 / 8 / 2019 ده‌ست پێبكات ..
له گروپی یه‌كه‌م یانه‌ی قه‌ره‌قوش به یه‌كه‌می تیپه‌كان دانرا ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق له وه‌رزی ڕابردوودا و هه‌روه‌ك یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد كه خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می خولی ڕابردوو بوو به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دانرا و پاش ڕاكێشانی تیر‌و پشكیش بۆ یانه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( قه‌ره‌قوش ، خاڵس ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ئه‌كاد ) دیاری كران و هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م تیپه‌كانی (ئه‌مانه به‌غداد ، سۆلاڤ ، شه‌باب ، ده‌ربه‌ندیخان و كۆیه ) یاری ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌و خشته‌ی یاریه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كه یاریه‌كانی له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت خشته‌ی یاریه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه .
قه‌ره‌قوش × ئه‌كاد - كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی
خاڵس × ئافرۆده‌یت - كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی × سلێمانی - كاتژمێر 2:00ی پاش نیوه‌ڕۆ
یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یاریه‌كانی له هۆڵی یانه‌ی سلێمانی ده‌بێت خشته‌ی یاریه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .
یانه‌ی ئه‌مانه - چاوه‌ڕوانه
سۆلاڤ × كۆیه - كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی
شه‌باب × ده‌ربه‌ندیخان - كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆ