پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شاندێكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ید حه‌سه‌ن مرته‌زا حه‌كیم به‌رپرسی گشتی مه‌كته‌بی سلێمانی و شاندێكی یاوه‌ری كه بریتیی بوون له شێخ حسێن خۆشناو ، جه‌لال حه‌سه‌ن مه‌حمود ، ڕه‌نجده‌ر فه‌تاح ، مه‌ریوان ئیبراهیم و هێدی محه‌مه‌د سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كران.
له‌و میوانداریه‌دا كه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم به‌ڕێوه چوو سه‌ره‌تا به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی نامه‌ی پیرۆزبایی ڕه‌وتی حیكه‌مه و چه‌پكه گوڵێكی تایبه‌تیان پێشكه‌ش به به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد .
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وێڕایی به‌خێرهێنانی میوانان سوپاسی به‌ڕێز عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی و شاندی میوان كرد بۆ ئه‌و پیرۆزباییه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولای به گرنگ زانی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی كوردستان و عێراق له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا .