پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باسكه‌ی ڕۆژ ئاوایی ئاسیا پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له كۆتایی مانگی 8 تا سه‌ره‌تایی مانگی 9 / 2019 شاری سلێمانی و هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی میوانداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی كچانی خۆرئاوایی ئاسیا بكات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دكتۆر دیار سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق له ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی خۆر ئاوایی ئاسیا پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا بۆ ئاستی كچان له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا پێنج هه‌ڵبژارده به‌شداری بكات .
هه‌روه‌ك دكتۆر دیار ئاماژه‌ی پێداو ووتی ، تا ئێستا هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی ( عێراق میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ، ئێران ، لوبنان ، ئه‌رده‌ن و سوریا ) به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و یه‌كێتی باسكه‌ی عێراقیش داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمی بۆ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه ناردووه تا زۆرترین هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دیار سدیق ووتی ، بڕیار بوو له به‌رواری 20 مانگی 8 / 2019 ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه بێت به‌لاَم چاوه‌ڕان ده‌كرێت بۆ ئاماده‌كاری و به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی زیاتر چه‌ند ڕۆژێك یاخود هه‌فته‌یه‌ك دوابخرێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانیش له‌لایه‌ن یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی شێرزاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری پێویست ده‌كات و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه پێك ده‌هێنرێت بۆ پيشان دانی ڕوویه‌كی گه‌شی وه‌رزش له شاری سلێمانی و عێراق دا .
جێگه‌ی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی كچانی ولاَتانی خۆر ئاوایی ئاسیا له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .