تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كاتی ئه‌نجام دانی مه‌شقدا
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و كوڕانی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌می مه‌شقیان ئه‌نجام دا .
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خوله‌كه تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌م ڕیزبه‌ندی له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی ئه‌نجام دا و بڕیاره سبه‌ی پێنج شه‌م 1 / 8 / 2019 له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شۆڕێجه ببێته‌وه .
یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه هۆڵی یانه‌ی شه‌قلاَوه میوانداری ده‌كات و تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شه‌قلاَوه ، شۆڕیجه و نیشتیمان ) تێیدا به‌شدارن.