هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی‌ ده‌ست پێكرد

یاریزانێكی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ باله‌ی‌ عێراق


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی‌ به‌ ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپێك ده‌ست پێكرد .

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ 17 یاریزانیان دیاری‌ كردوو بۆ به‌شداری‌ له‌و كه‌مپه‌دا كه‌ مه‌شقه‌كانی‌ له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عب ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ بڕیاره‌ یاریه‌كانی‌ له‌ به‌رواری‌ 3 تا 14 ى مانگی‌ 9 ی‌ 2019 و له‌ ولاَتی‌ ئه‌رده‌ن به‌ڕێوه‌ بچێت .


PM:03:29:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 3782 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌