پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی جێگره‌وه‌ی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌م هاوینه‌دا به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ هێرشبه‌رێكدا واژوو ناكات بۆ شوێنه‌كه‌ی لویس سوارێز ، به‌ڵكو هێرشبه‌ری لاوی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی كه ئه‌بیل رۆیز و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌م وه‌رزه ده‌كاته جێگره‌وه‌ی سوارێز .
مۆندۆ جه‌ختده‌كاته‌وه كه رۆیزی 19 ساڵ وه‌رزی پێشوو ئاستێكی به‌رزی له تیپی دووه‌می یانه‌كه پێشكه‌ش كردووه وبه‌رشه‌لۆنه ئه‌و یاریزانه ده‌كاته جێگره‌وه‌ی سوارێز .