دیمه‌نێك له یاریه‌كانی خولی باله‌ی كچان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و له شاری سلێمانی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2019 ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژی 1 ی مانگی داهاتوو به‌به‌شداری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، ئافرۆده‌یت ، سلێمانی ، ده‌ربه‌ندیخان - له شاری سلێمانی و ئه‌كاد ، كۆیه له شاری هه‌ولێر و شه‌باب ، به‌غداد - له شاری به‌غداد ، خاڵس - له شاری دیاله ، قه‌ره‌قوش - له شاری موسڵ ) یاریه‌كانی خوله‌كه له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه و ئاماده‌كارییه‌كان جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ده‌رچوونی ڕێنماییه‌كان یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه له واده‌ی خۆیدا كه بڕیار بوو له به‌رواری 1 / 8 / 2019 یاریه‌كان ده‌ست پێبكات ، به هه‌مان شێوه له‌و كاته ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره هه‌رتیپێك له بری به‌شداری بوونی سالاَنه بڕی 500,000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار بدات و هه‌روه‌ك هه‌رتیپێك بۆی هه‌یه ناوی 20 یاریزان تۆمار بكات جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت تیپه‌كان دوو ڕه‌نگی فالینه دیاری بكه‌ن و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانیش یه‌ك پۆش بن ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره ئه‌و ده تیپه‌ی ئاماژه‌ی پێدراوه به‌شداری بكه‌ن و له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه‌ش ژماره‌ی ته‌واوی یانه به‌شداره‌كان به‌ده‌رده‌كه‌ون له كه‌مبوون یان زیاد بوونی ..
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی خولی ناوبژیوانان و ڕاهێنه‌ران له به‌ڕاوێژی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی عێراق جه‌مال ڕه‌شید ووتیشی ، خولی ناوبژیوانان له به‌رواری 1 تا 3 مانگی 8 / 2019 به‌ڕێوه ده‌چێت و خولی ڕاهێنه‌رانیش له به‌رواری 4 تا 6 / 8 / 2019 ده‌بێت .