رۆژێك بۆ میدیای وەرزشی كوردی!

زاگرۆس نانه‌كه‌لی‌

زاگرۆس نانەكەلی

رۆژێك بۆ میدیای وەرزشی كوردی هەنگاوێكە بۆ پێناسەیەكی سەرەتای میدیای وەرزشی كوردی،مافێكی رەوای  خودی میدیاكارانی وەرزشی كوردییە رۆژێك بۆ یادی میدیای وەرزشی كوردی دابنێن،چونكە ناكرێت یادی (35) ساڵی میدیای وەرزشی كوردی بكرێتەوە، رۆژێكمان نەبێت بۆ ئەم بۆنە مێژووی و نەزانداراوە!.

رۆژی12/7/2019 یادی (14) ساڵەی دامەزراندنی یەكەم رێكخراوی میدیای وەرزشی كوردی بوو،كە دامەزراندن ولەدایكبوونی (كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان) بوو،كە رێك لە رێكەوتی 12/7/2006 دامەزرا،بەڵام ئەم یادە نەكەس دركی پێكردو  و نەكەس پێیزانی!،كێ دەڵێ ئەو پەندە كوردییەیان رەچاو نەكردووە (لەدووچوان مەچوو)،ماڵ وێرانی وكارەساتەكە ئەلێرە لەنگەر دەگرێت،ئەوە مێژووی نەتەوەیەكە كە زیاتر لە (40) ملیۆنە مرۆڤەو (35) ساڵە تەمەنی لەدایكیوونی ئەم رۆژەیە،كەچی ئێمە (خەوتوانی یارانی ئەشكەوت) لەئێمە بە ئاگاترن!،نەبووە وناكرێت گەلێكی زیندوو ئاگای لە مێژوو وخودی خۆی نەبێت،رۆژنامەیەكی وەرزشی كوردی بەر لە (35) ساڵ بۆ یەكەمجار لەدایك دەبێت و نامانەوێت زانیاریمان لەسەر هەبێت،كەواتە نامانەوێت كەسی ئەكادیمی و زانستی و پڕۆفیشناڵ بین،حەز بە ئەوەی خۆمان پێمان راستە دەكەین و یاخود پێمان دەڵێن وابكە و وادەكەی ونامانەوێت خۆمان سەرەتایەكی باش بۆ میدیا ومیدیاكارانی وەرزشی هەرچوارپارچەی وردستان دابنێن و بیكەین بە راستاڵێك و یاسا و پەیڕەو پڕۆگرامی بۆ دابنێین و بۆ خۆمان و نەوەی داهاتوو سوودی لێوەرگرن.

بەر لەوەی رۆژێك بكەین بە یادی میدیای وەرزشی كوردی،سێ مێژووی میدیای وەرزشی یان (مێژووی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی) مان لەبەر دەستە تا یەكێكی مێژووی وئەكادیمی و راست هەڵبژێرین بۆ ئەوەی ببێتە رۆژێكی فەڕمی میدیای وەرزشی كوردی،یەكەم رێكەوت لە 2/6/1921 كاتێك رۆژنامەی پێشكەوتن یەكەم بابەتی وەرزشی بڵاوكردەوە بەناوی (ئەسپ تاودان) و مێژووی دووەم لە رێەوتی 30/7/1985 واتە (35) ساڵ لەمەوبەر رۆژنامەی (كاروانی وەرزش) یەكەمین رۆژنامەی وەرزشی وردی لەهەر چوارپارچەی كوردستان لەدایكبوو،مێژووی سێیەم لەرێكەوتی 17/6/1994 یەكەم رۆژنامەی وەرزشی كوردی ئازاد لە دوای راپەڕین بەناوی (پاشكۆی مۆندیال) ی كوردستانی نوێ لەدایكبوو،هەرچەندە ئەم یادە زیاتر دەبێتە رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردی،بەڵام زیاتر من گشتگیرم كردووە وكردوومە بە (رۆژی میدیای وەرزشی كوردی) كە هەرچواربەشەكەی (بیندراو،بیستراو،نووسراو،چەسپاو) دەگرێتەوە.

بۆیە گرنگە وبەڵكو پێوویستە ئێمەش وەكو گەلانی جیهان تایبەت بە میدیای وەرزشی (2) بۆنەمان هەبێت،یەكەم رۆژی میدیاكارانی وەرزشی كە لە 12/7/2006 كاتێك كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی لەدایكبوو،بۆنەی دووەم رۆژی میدیای وەرزشی كوردی،كە ئەویش سێ مێژووم خستۆتە بەردیدی پسپۆڕان و میدیاكارانی وەرزشی كوردی،هەروەها رۆژێكی جیهانی گشتگیر هەیە بەناوی (رۆژی میدیاكارانی وەرزشی جیهانی) ئەمەش لەساڵی 1994 رێكخراوی (ئیپس –AIPS) واتە كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی، بڕیاری لێدرا،كە رێكەوتی 2/7/1994 بووە رۆژی میدیاكارانی وەرزشی جیهانی،یاخود رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانی.

بۆیە دەكرێ میدیاكارانی وەرزشی هەر چوارپارچەی كوردستان لەرێگای دەزگاكانی راگەیاندن لە كوردستان بەگشتی ولە كۆنفرانس وپانێڵ وسمینار جەخت بكەنەوە،سەرەتا بەیاسایێك لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە میدیاكارانی وەرزشی كوردستان دەربچێت،سەرەتا داوا بكرێت كۆمەڵە یان رێكخراو یان هەرناوێك دابندرێت بۆ ئەوەی میدیاكارانی وەرزشی هەر چوارپارچەی كوردستان لەخۆی كۆبكاتەوە  و ئینجا بتوانێت ماف وداواكارییەكانی بۆ وەربگرێت،دوای پێكهێناننی كۆمەڵەكە و بەدەست هێنانی مافەكان،میدیاكارانی وەرزشی كوردستان كۆببنەوە هەردوو بۆنەكە دیاری بكەن.


PM:04:15:29/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2777 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌