پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری كۆتایی هات به یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی دوایی بردنه‌وه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی كچانی پێشمه‌رگه‌ش له یاریه‌كانی خوله‌كه توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 28 ته‌مووزی 2019 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و له یه‌كه‌م یاری دواڕۆژی خوله‌كه تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه به یاریه‌كی به‌هێز به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی ململانێی یاریزانانی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام كچانی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری له نێوان كچانی ئافرۆده‌یت و سیروانی شاره‌زوور ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچانی ئافرۆده‌یت به كۆتاهات .
دواجار كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركه‌وتنی درێژه پێداو به سێ گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی 25 - 9 و 25 - 11 و 25 - 11 بردنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر كچانی یانه‌ی سلێمانی ده‌سته به‌ركرد .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی به‌شداری شاری سلێمانی تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بێ شكست توانی 18 خاڵ كۆبكاته‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد و پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیش بۆ كچانی ئافرۆده‌یت بوو به 14 خاڵ و كچانی ده‌ربه‌ندیخانیش 11 خاڵیان كۆكرده‌وه و پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندیان گرت .
به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌رسێ تیم توانیان بۆ قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی به‌شدارله شاری هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كۆیه و ئه‌كاد و سه‌نحاریب خۆیان گه‌یانده قۆناغی بژارده‌ی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان .