له‌ شاری‌ به‌غداد یانه‌كانی‌ ئه‌مانه‌ و شه‌باب به‌شداری‌ له‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ عێراق ده‌كه‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تایی‌ مانگی‌ ئاینده‌ و له‌ شاری‌ سلێمانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت و تێیداو تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و عێراق له‌و خوله‌ به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان به‌شداری‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ تیپی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌مانه‌ به‌غداد و شه‌باب له‌ شاری‌ به‌غداد به‌شداری‌ له‌ یاریه‌كانی‌ خوله‌كه‌ بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كچانی‌ هه‌ردوو تیم ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن تا واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خوله‌كه‌.

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ داوه‌ له‌ به‌رواری‌ 1 / 8 / 2019 و له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام بدات .





PM:09:43:28/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 1398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌