به‌ وێنه‌ : كیژانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕانیه‌یان برده‌وه‌

دیمه‌نێك له‌ یاری‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ڕانیه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

شه‌شه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سلێمانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا كچانی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌ ئه‌نجامی‌ 3 گێمی‌ یه‌كلایه‌نه‌ له‌ كچانی‌ سیروانی‌ شاره‌زووریان برده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ دووه‌م یاری‌ دا كچانی‌ سلێمانی‌ و خاك به‌یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی‌ ئه‌و یاریه‌ش 3-1 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كچانی‌ سلێمانی‌ به‌ كۆتاهات .

دواجار كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ ئاست به‌رزیان و به‌ سێ‌ گێمی‌ یه‌كلایه‌نه‌ و بێ‌ وه‌لاَم له‌ كچانی‌ ڕانیه‌یان برده‌وه‌ و خاڵه‌كانی‌ ئه‌و یاریه‌ش بریتی‌ بوون له‌ 25 14 و 25 - 10 و 25 - 19 .

به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆی‌ پێنج یاری‌ به‌ پێنج سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌ك توانی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بكاته‌ 15 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ جێگیر بوو .


PM:10:29:27/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 7613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌